نه‌عنا بۆ كێشه‌كاني گه‌ده
لێكۆڵينه‌وه‌يكه‌ك له زانكۆي (ماكماسته‌ر)ي كه‌نه‌دي ده‌ريخست كه نه‌عنا يارمه‌تيده‌ره بۆ چاره‌سه‌ركردني چه‌ند نه‌خۆشييه‌كي گه‌ده و ريخۆڵه‌كان، هه‌روه‌ها كاريگه‌ره له رێكخستني پڕۆسه‌كاني هه‌رس كرد.
لێكۆڵينه‌وه‌كه ئه‌وه‌ي ده‌رخست كه نه‌عنا يارمه‌تيده‌ره بۆ كۆنترۆڵكردني كێشه‌كاني كۆ ئه‌ندامي هه‌رس به‌تايبه‌تي ئازاري و هه‌وكردني گه‌ده و قه‌بزي و سكچوون، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ري چاره‌سكردني (irritable bowel syndrome)ي هه‌يه كه هۆكارێكه بۆ قه‌بزي و سكچوون .
لێكۆڵينه‌وه‌يكه‌ك له زانكۆي (ماكماسته‌ر)ي كه‌نه‌دي ده‌ريخست كه نه‌عنا يارمه‌تيده‌ره بۆ چاره‌سه‌ركردني چه‌ند نه‌خۆشييه‌كي گه‌ده و ريخۆڵه‌كان، هه‌روه‌ها كاريگه‌ره له رێكخستني پڕۆسه‌كاني هه‌رس كرد.
د. ئه‌لێكس فۆرد، به‌ڕێوبه‌ري ئه‌م لێكۆڵينه‌وه‌يه راگه‌يان: "به‌پێي لێكۆڵينه‌وه‌كه‌مان نه‌عنا له چه‌ندين ده‌رمان كاريگه‌رتره بۆ چاره‌سه‌ركردني كێشه جۆراوجۆره‌كاني كۆئه‌نداني هه‌رس، هه‌ربۆيه باشتره له كاتي رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ي ئه‌و كێشانه‌دا پێش ئه‌وه‌ي پشت به ده‌رمان ببه‌سترێت هه‌وڵ بدرێت له‌رێي نه‌عناوه چاره‌سه‌ربكرێت."
توێژه‌ران ئه‌وه‌يان راگه‌ياند كه هه‌بووني زه‌يتي (مينسۆڵ) له پێكهاته‌ي نه‌عنادا هۆكاري سه‌ره‌كييه بۆ ئه‌م كاريگه‌رييانه، مينسۆڵ چه‌ند كه‌ناڵێكي كالسيۆم داده‌خات كه ده‌بێته هۆي نه‌رم بوونه‌وه‌ي ديواره‌كاني ريخۆڵه و گه‌ده.
هه‌وه‌ها جگه له‌مه، نه‌عنا چه‌ندين سوودي گرنگي تري هه‌يه، باشه بۆ چاره‌سه‌ري ئه‌كسيما و خروٍوي پێست، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر وه‌ك چا به‌كاربێت كاريگه‌ري باشي هه‌يه بۆ ته‌ندروستي ددان و ناوده‌م و خۆپاراستن له بۆني ناخۆشي ده‌م. چه‌ندين سوودي بۆ خانمانيش هه‌يه له كاتي دووگيانيدا به‌تايبه‌تي بۆ كۆنترۆڵكردني رشانه‌وه و نه‌بووني ئاره‌زووي خواردن.