هه‌وراماني ته‌خت، ئاواييه‌کي ته‌مه‌ن سه‌دان ساڵه
هه‌وراماني ته‌خت، ئاواييه‌که به مێژينه‌ي چه‌ندسه‌د ساڵه که پارێزه‌ري فه‌رهه‌نگ و داب و نه‌ريتێکي به‌جێ ما‌و له سه‌رده‌مي زهرتهشته.
خه‌ڵکي هه‌وراماني ته‌خت به‌شێوه‌ي سرووشتي ژيان ده‌به‌نه‌سه‌ر. کۆچکردن له‌و ناوه هه‌ر وه‌ک ڕابردوو له داوێني چياوه به‌ره‌و به‌رزاييه‌کان و به‌پێچه‌وانه‌وه به‌رده‌وامه. کردگار هه‌موو نێعمه‌ته‌کاني خۆي به خه‌ڵکي ئه‌و سهرزهوينه به‌خشيوه. سرووشتي هه‌ورامان هه‌روا زيندوو و تازه ماوه‌ته‌وه. ئاووهه‌واي هه‌ست بزوێن و خۆشي کوێستانيي ئه‌و ئاواييه، خۆشي و شادي ده‌خاته نێو دڵي خهڵکهکهيهوه.
دارهکاني گهڵاپاني به‌ڕوو و قهزوانيش جوانييهکي سرووشتي و تايبه‌تي به‌و ناوه به‌خشيوه. گه‌لێ جڕو جانه‌وه‌ر له سرووشتي بهدهڤو و جواني ئه‌و ئاواييهدا به‌رچاو ده‌که‌وێ که جواني ئه‌و ناوچه‌يه‌ي چه‌ند ئه‌وه‌نده کردووه به‌تايبه‌ت هه‌بووني سمۆرهي ئێراني که له نێو ئاراميي و هێمنيي دارستاندا به جم و جۆڵي ژيکهڵانهي خۆي، بيرهێنهرهوهي شادي تافي منداڵيي مرۆيه.
گوڵه لاولاوه زهردهکاني ئه‌و ناوه مرۆڤ تا سنووري شێت بوون له‌به‌ر جوانيي له‌ڕاده بهدهري ده‌بات. گژ و گياي دهرمانيي ئه‌و ناوچه‌يه ئه‌وه‌نده زۆر و به‌رفراوان و جۆراوجۆره که دهڵهي پيشه‌ي پزيشکي و ده‌رمان کردن، چ پێويستيهکي به ده‌واوده‌رمانه شيمياييهکاني سازکراوي ده‌ستي مرۆ نييه.
کانياوهکاني"بڵ و هه‌ورامان"، گه‌وره‌ترين سهراوهکاني ئه‌و شارهي خهياڵاتن.
له هه‌ر شوێنێک ئاو ههڵقوڵيوه، شارێک و ئاواييهکيش ڕۆنراوهو تاکاتێک که ئه‌و سهرسهوزيي و شيناوردييه هه‌بێ، خهڵکانيش بهشادي سه‌رچاوه‌گرتوو له‌و زيندووييهي سرووشت ژيان ده‌به‌نه سه‌ر.
له ده‌ورووبه‌ري هه‌ورامان، کێوي خدر که به ڕيوايهتێک شوێني ژياني خدري پێغه‌مبه‌ر درودي خواي له‌سه‌ر، بووه. بيرو هزره‌کان به‌ره‌و ئه‌و پێغهمبهرهي خودا‌و بيرهوهريهکاني ده‌خاته جم و جۆڵه‌وه.
هه‌ورامان ڕه‌سه‌نايه‌تي خۆي پاراستووه‌و له‌گه‌ڵ سرووشتي جواني خۆي‌دا، شارستانييه‌ت و شارنشيني ناوچه، جوانيهکي تايبه‌تي به هه‌زار ماسوله به‌خشيوه.
وشه‌ي هه‌ورامان يان هۆرامان له دوو به‌شي ئههوراو مان به‌واتاي يانه، جێگه‌وشوێن و سه‌رزه‌وي پێکهاتووه. که‌وابوو هه‌ورامان بهماني سهرزهويني ئههورايي و جێگه‌ي ئه‌هورا مهزدايه. هور مانايهکي ديکهشي هه‌يه. هور له ئه‌وێستادا بهماني خۆره‌تاوه. هه‌ورامان به شوێني خۆريش مانا ده‌کرێ. نژيارڤاني هه‌ورامانات و سه‌وزو شيناوردبووني ئه‌و ناوچه کوێستانيه خولياي ئه‌و پليکانانهمان بۆ بهدي دێنێ که به‌ره‌و به‌هه‌شت ده‌مان به‌ن.
ماڵه‌کاني ئه‌و ئاواييه له به‌رد سازکراون. خه‌ڵکي ئه‌و ناوه پێيان وايه، هه‌وراماني ته‌خت سه‌رده‌مانێ شارێکي گه‌وره بووه‌و ناوهندايهتيهکي تايبه‌تي بووه، بۆيه ناوي ته‌خت يان ناوه‌ند(حکومه‌ت) يان له‌سه‌ر داناوه.
جگه له دۆخي تايبه‌تي ئاوايي، له ڕوانگه‌ي نژيارڤانيهوه، دۆخي کانياوه پڕئاوه‌کان، ڕێوڕه‌سمي تايبه‌ت و داب و نهريتهکان و هه‌بووني گڵکۆ و مزگه‌وتي پيري شاليار و به‌تايبه‌ت حهشيمهت و ژوماري دانيشتوواني سه‌رنج ڕاکێشي، نيشانه‌ي گرينگايه‌تي ناوچه له سه‌رده‌مي ساسانيهکانهوهيه. جل و بهرگي کوردي تێکه‌ڵاوێکه له ڕه‌نگ و نه‌قش. جلي خه‌ڵکي هه‌ورامان جلي کورديه.
جۆڵايي، بافت، قوماش و بوزو، ڕباڵ، جاجمه، بهڕهبوشمين، مه‌وج، گۆري، ده‌سته‌وانه، زه‌نگاڵ و کڵاو له هونه‌ري دهستکردي ئه‌و ناوچه‌ن. پياواني هه‌ورامان چۆخه، پانتۆڵ، مهلکي شاڵ، فرنجي و ژنان جاني، کوڵێجه، شاڵ و کڵاو له‌به‌ر ده‌که‌ن. ئه‌و جل و به‌رگانه به شتي جوان و ڕه‌نگاڵه ده‌ڕازێندرێنه‌وه.
خه‌ڵکي هه‌وراماني ته‌خت، هه‌موو ساڵێک دوو جار له نيوهڕاستي به‌هارو نيوهڕاستي زستان دا زه‌ماوه‌ندي پيري شاليار ده‌که‌نه جێژن، زيکر و يادي خودا ده‌که‌ن. له ئهفسانهکاني خه‌ڵکي هه‌وراماندا، پيرێکي ئۆستورهيي هه‌يه به‌ناوي پيري شاليار که ده‌بێژن خاوه‌ني که‌رامات بووه.
له وێنه‌ي ئه‌و که‌رامه‌ته سه‌رسوڕهێنه‌رانه چاک بوونه‌وه‌ي شابههار خاتون کچي شابوخارايه که پيري شاليار شيفاي ده‌دات. له نێوهڕاستي به‌هار و زستان دا بهيادي پيري شاليار هه‌موو خه‌ڵکي ئاوايي کۆده‌بنه‌وه، ده‌ست ده‌خه‌نه نێو ده‌ستي يه‌کتري وئاڵقهيهک ساز ده‌که‌ن و ده‌س ده‌که‌ن به دوعا‌و نزاوپاڕانه‌وه.
له ڕێوڕه‌سمي زه‌ماوه‌ندي پيري شاليار، نزيکه‌ي چوار سه‌د که‌س له ئاڵقهي نزاوپاڕانهوهدا داده‌نيشن و 200 که‌سيش چه‌پڵه لێ ده‌ده‌ن. له ئاواييهکاني دهورووبهريشهوه بۆ تهماشاکردني ئه‌و ڕێوڕه‌سمه دێنه هه‌وراماني ته‌خت و له‌سه‌ر بانه‌کان چاو له‌و ڕێوڕه‌سمه ده‌که‌ن.
له زه‌ماوه‌ندي پيري شالياردا ئاشي تايبه‌تيش سازده‌کرێ و له‌نێو خه‌ڵکي ئاوايي دابه‌ش ده‌کرێ. خه‌ڵک بڕوايهکي پته‌ويان به پيري شاليار ههيهو نهخۆشهکانيان دێننه ئه‌و ڕێوڕه‌سمه. ڕێوڕه‌سمي دوعا‌و پاڕانه‌وه له سه‌ر گڵکۆي پيري شاليار به‌ڕێوه‌ده‌چێ. پاش دوعا‌و پاڕانه‌وه، خه‌ڵک ده‌چنه سه‌رقه‌بران و به له‌تکه ئاسنێک له گاشه‌به‌ردێک ده‌ده‌ن که لهوێيهو کوتێکي لێ ده‌شکێنن و وردهبهردهکاني له‌نێو خه‌ڵکدا ده‌به‌شنه‌وه. زه‌ماوه‌ندي پيري شاليار له ههينيهک دا که نزيکتر بێ له نێوهڕاستي به‌هارو زستان، به‌ڕێوه ده‌چێ تاکوو هه‌مووان بتوانن تيايدا به‌شدار بن.
خه‌ڵکي ميهره‌بان و بڕواداري هه‌وراماني ته‌خت که به زاراوه‌ي هه‌ورامي که هه‌ر لهسهردهماني زووشدا زماني نووسين بووه، قسه‌ده‌که‌ن و له ڕێوڕه‌سمي زه‌ماوه‌ندي پيري شاليار ميوانداري گه‌شتياران و هۆگراني فه‌رهه‌نگ له سه‌رانسه‌ري ئێران و ده‌ره‌وه‌ي وڵاتن.
سه رچاوه:راديوو سوراني