پێويستيي دياريکردن و بره‌و پێداني فه‌رهه‌نگي باڵاي نه‌ته‌وه‌ي ئێران
به پێي راپۆرتي به‌شي ناوهندهيي هه‌واڵ، دکتۆر ئه‌حمه‌دي نژاد له رێورهسمي به‌رێکردن و ناساندني سه‌رۆکاني پێشوو و نوێي رێکخراوي ميراتي فه‌رهه‌نگيي، پێشهسازيي ده‌ستکردو گهشتياريي وتي؛ هه‌ر به‌و رادهيهي که ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ين بۆ دياريکردن و برهوداني کهلتوري باڵاي خۆمان، ده‌بێ به‌و رادهيهش هه‌وڵ بده‌ين بۆ پاراستني ميراتي مێژوويي و فه‌رهه‌نگيي خۆمان.
مێژووي هه‌ر گه‌لێک هاوڕێيه له‌گه‌ڵ هه‌وراز و نشيوگهلێک به‌ڵام نه‌ته‌وه‌ي ئيران له زۆريک له‌و نشيوانهي له ئێران روويداوه، رۆڵێکي نه‌بووه و ئه‌وانه کاتێک رويداوه که گۆڕهپانەکە له به‌شداريي گه‌لي ئێران به‌تاڵ بووه.
ناوبراو وێڕاي راگهياندني ئه‌وه‌ي که مرۆڤ به بێ فه‌رهه‌نگ، مانا و واتايه‌کي نييه،وتيشي؛ ئه‌و شته‌ي له مرۆڤ به جێ دهمێني و کاريگه‌ريي له سه‌ر ژياندادهنێ، فه‌رهه‌نگ و به‌ها مرۆييهکانه.ناوبراو به ئاماژه به‌وه‌ي که روحي به کۆمه‌ڵي نه‌ته‌وه‌ي ئێران وه‌ک چۆمێکي گه‌وره و پڕ به‌ره‌که‌ت له مێژوودا ره‌وان بووه و له رێبازي خۆي‌دا ميراتێکي گه‌وره‌ي له هونه‌ر، زانست، بير و هزر، ئه‌خلاق، مرۆڤايهتيي و ئارمانجه مرۆييه‌کان به جێهێشتووه، وتيشي؛ نه‌ته‌وه‌ي ئێران هه‌مووکات، يه‌کتا په‌ره‌ست، کهماڵخواز و دادپه‌روه‌ر و بهئاواتي دهستراگهيشتن به پله به‌رزه‌کاني مرۆڤايەتيي بووه.
سه‌رۆک کۆماري وتيشي؛ هه‌ڵبه‌ت مێژووي هه‌ر گه‌لێک هاوڕێيه له‌گه‌ڵ هه‌وراز و نشيوگهلێک به‌ڵام نه‌ته‌وه‌ي ئيران له زۆريک له‌و نشيوانهي له ئێران روويداوه، رۆڵێکي نه‌بووه و ئه‌وانه کاتێک رويداوه که گۆڕهپانەکە له به‌شداريي گه‌لي ئێران به‌تاڵ بووه.
ئه‌حمه‌دي نژاد حه‌فته‌ي رابردوو له حوکمێک‌دا موحه‌ممه‌د شه‌ريف مهلهکزادهي وه‌ک جێگري خۆي و سه‌رۆکي رێکخراوي ميراتي فه‌رهه‌نگيي، پێشهسازيي ده‌ستکرد و گهشتياريي ده‌ستنيشان کرد‌و هه‌روه‌ها له حوکمێکي ديکه‌دا سه‌يد حوسين موسهوي سه‌رۆکي رێکخراوي ميراتي فه‌رهه‌نگيي، پێشهسازيي ده‌ستکرد و گهشتياريي بۆ سهرۆکايهتيي نوسينگه‌ي سه‌رۆک کۆمار ده‌ستنيشان کرد.
سه هر کوردی