• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 550
  • شەممه 17/7/1395
  • رۆژژمێر :

چەند ئامۆژگاریەک بۆ ئەو کەسانەی زۆر دادەنیشن

بەشێک لە مرۆڤەکان کاری ڕۆژانەیان دانیشتنی زۆرە لەشوێنی کارکردنیان، ڕەنگە ئەمەش ببێتە هۆی زیادبوونی کێشیان ئەگەر ئاگادارنەبن.
 


پێویستە ئەو کەسانەی کە زۆر دادەنیشتن لەشوێنی کارکردنیان، ئەم ڕێنماییانە پەیڕەو بکەن، لەهەمانکاتدا دواتر کەمێک بە جوڵە قەرەبووی ئەو دانیشتنە بکەنەوە.
 
1-خواردنەوەی چای سەوز یان قاوە یان چای ڕەش گرنگە، چونکە پێکهاتەی دژە ئۆکسانی تێدایە، یارمەتیدەرە بۆ توانەوەی چەوری لەش.
 
2-خواردنی پەتاتەی برژاو زۆر بەسوودە، چونکە تێرت دەکات و بۆ ماوەیەکی زۆر و هەرسی ئاسانە و بڕێکی کەم کالۆری تێدایە.
 
3-پێکەنین چارەسەرێکی گونجاوە، بەپێی توێژینەوەکان پێکەنین بۆ ماوەی 15-20 خولەک دەبێتە هۆی سوتانی 40 کالۆری و توانەوەی چەوری.
 
4-ڕۆیشتن بە پێ، دەتوانیت هاتوچۆ بەپێ بکەیت ئەگەر ماڵت نزیکە، یاخود لەکاتی ڕۆیشتنەوە یان هاتنت بۆ دەوام بەپێ بڕۆ تا قەرەبووی ئەو دانیشتنە بکەیتەوە.
 
5-گرنگە هەندێک وەرزشی کەم بکەیت لەنێوانی کارەکەت یاخود دواتر، بۆ ئەوەی تووشی ئازاری پشت یان ماسولکە و ئێسقانەکان نەبیت.
 
6-خواردنی ژەمی زۆراکی کەم لە شوێنی کارەکەت، هەوڵمەدە خواردنی قورس و چەور بخۆیت، وەک میوە یان چەرەسات یان گەنمەشمای.

خەندان لایف