• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 626
  • دوو شەممه 5/7/1395
  • رۆژژمێر :

نفرین کردن لەگەڵ ئەنجومەنی نوێنەانی گاورەکانی نەجران



پێغەمبەی ئیسلام لەگەل ئەوەی که پێشوازی لە سەران و فەرمانرەوایان و نوێنەان جیهانی ئەکرد ، نامەی بانگهێتی بۆیان ئەنارد هەر وەها نامەیەکی بۆ ئوسقوفی شاری نەجران نووسی و تێدا سوپاس و ستایشی خوای ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یعقوبی کرد،و لە گاورەکانی نەجران داوای کرد دەست له پەرستنی بەندەکان هەڵگرن و لە ژێ دەسەڵلاتی بەنده دەر بچن و بچنه يێر دەسەڵاتی خوای گەورە ، و ئەگەر بەم پەیامه رازی نەبوون سەرانە بدن و ئەگەر نە چاوەڕێ شەڕبن.

لەهەندێ ریوایەتدا هاتووه که پێغەمبەی ئیسلام ئایەتی 64 سوڕەتی ئالی عیمران له نامەکەی خۆ نوسیبوو:

ئوسقوفی نەجران دوای ئەوە که نامەکەی پێغەمبەری ئیسلام وەرگرت بۆ لێکۆلینەوەی ئەو مەبەستە کۆبونەوەیەک بە بەشداری کردنی مەزنانی نەجران و کەسایەتیەکانی ئایینی ئەنجام دان ، چونکه زانایانی گاورەکانی لەنیشانەکانی پێغەمبەری ئیسلام ئاگادار بوون و ئەیانزانی بەم زووانە پێغەمبەرێک دێ ، لەو کۆبونەوەیدا بڕیاندا ئەنجومەنێک پێک بهێنن ورەوانەی شاری مەدینە بکەن تا له نزیکەوه چاوی به موحەممەد (ص) بکەوێ و لەنیشانەکانی پێغەمبەرایەتی بکۆڵینەوە.

دوای ئەوە نوێنەرانی گاورەکانی نەجران گەیشته مەدینه سێ نەفەر لە کەسایەتیەکانی ئایینی و له سەرەوەی ئەوانە خودی ئوسقوف بوو.
پێغەمبەری ئیسلام دیداریەکی لەگەڵیاندا ئەنجامدا و بانگهێشتیان کرد بۆ ئایینی ئیسلام و هەندێ ئایەتی قورئانیان بۆ خوێندەوە. گاورەکان وتیان لە پێش تو موسڵمان بووین . پێغەمبەر پێان فەرموو : درۆو ئەکەن سێ شت پێشی ئیسلام بوونی ئێوه گرتووه.
یەک : خاچ ئەپەرستن
دوو : گوشتی بەراز ئەخۆن.
سێ : کوڕبۆ خوا دائەنێن (واته حەزرەتی عیسا به کوڕی خوا ئەزانن)

پاشان لە سەر بەندەبوون و خوابوونی حەزرەتی عیسا باس و خواسیان دەست پێ کرد ئەوانە لە بارەی مۆزاتی حەزرەتی عیساوە دووان وەکو : زیندوو کردنەوی مردوو هەواڵدان لە غەیبەوه چاککردنەوەی نەخۆشەکان بە تایبەتی باسی لەدایک بوونی بێ باوکیان ئەکرد . لە بەر ئەو باسانە عیسایان بەخوا دائەنا له کاتێکدا پێغەمبەری ئیسلام داکۆکی لە سەر ئادەمیزاد بوونی ئەکرد باس و لێدووانەکەیان درێژەی کێشا بەڵام ئەوان ئادەمیزاد بوونی عیسایان قەبوڵ نەئەکرد لەم کاتەدا وەحی بۆ پێغەمبەر دابەزی ئەم ئایاتانە بۆهێنا خوارەوە که ئەفەرمێ :
ئەو کەسانەی که ووتیان : بەڕاستی خوا هەمان عیسا کوڕی مەریەمە کفریان کردووه.
بەڕاستی وێنەی عیسا لای خوا هەر وەکو وێنەی ئادەمە که له خۆڵ دروستی کردووه پاشان پێی وت ببه بوو. هەق لە لایەنی پەروەردگاری تۆیە کەواتە لە گۆمان لێی کراوان مەبە.
لە دوای ئەوە زانستنی که (له بارەی حەزرەتی عیساوه ) بۆ هات و کەسانێک محانجێن لەگەڵدا ئەکەن پێان بڵێ وەرن با ئێمه کوڕانی خۆمان کوڕانی خۆتان و ژنانی خومان و ژنانی خۆتان و پیاوانی خۆمان و چیاوانی خۆتان بانگ بکەین پاشان موباهەلە بکەین جا نفرینی خوا له درۆزنکان ئەکەین . دوای دابەزانەتی ئەو ئایاتانە پێغەمبەری خوا فەرموی: خوا فەرمانی پێ کردووم ئەگەر ئیسلام نەهێنن ئێمەو ئێوە نفرینی یەکتر ئەکەین .

نوێنەرانی گاورەکانی نەجران وتیان لەم بارەوه بییر ئەکەینەوه،پاش کۆبونەوەو را وتەکبیر،ئوسقوف که له مەزنانی دەستەی نوێنەران بوو وتی:ئاگادراتان ئەکەمەوه، که موحەممەد نێراوی خوایه وه ئەگەر له بەرامبەری راوەستین و نفرینی یەکتر بکەین توشی سزای خوایی ئەبیین  و له ناو ئەچین ، بەڵام دەستەی نوێنەران بەو هۆشیار کردنەوەیه رازی نەبون، داوایان له موحەممەد کرد کات و شوێنێک بۆ نفرینی یەکتر دابنێن، پێغەمبەری(ص) رۆژی دواتر دیاری کرد.دووباره ئوسقوف وتی : بزانن بەیانی که موحەممەد بۆ نفرین  کردن دێ ، کێ لەگەڵ خۆی دێنی؟ ئەگەر لەگەڵ کوڕان وژن و ماڵی خۆی ئاماده بوو ،لەقسەی خۆتان پەشیمان ببنەوه  و واز له نفرین کردنی یەکتر بێنن، چونکه ئەو له سەر راستەو باوەری به خۆی هەیه و ئامادەیه لەو رێگایەدا خۆی و ماڵ و مناڵ و نزیک ترین کەسانی خۆی له پێناویدا قوربانی بکات.

بەڵام ئەگەر لەگەڵ یاران و پەیرەوانی خۆی هاته مەیدان و لەگەڵیدا نفرینی یەکتر بکەن دەرئەکەوێ که بانگەوازەکەی بێ بناغەیە چونکه بە هێنانی ئەو کەسانە نمای رواڵەتی خۆی پێمان نیشان ئەدات.
سەر لەبەیانی ڕۆژی دیاری کراوه پێغەمبەر لەگەڵ عەلی ، فاتیمە حەسەن و حسێن لە کات و شوێنی دیاری کراو ئامادەی نفرین کردنی لەگەڵ گاورەکانی نەجران بوون. ئوسقوف کاتی چاوی به ئەوانەی که لەگەڵ پێغەمبەر ئامادە ببون کەوت پرسی ئەوانە کێن ؟
وتیان ئەو پیاوه کوڕی مامی یەتی و ئەو ژنە کچیەتی و ئەو دوو منداڵەش کوڕێن . ئوسقوف رووی کرده هەواڵەکانی و وتی : من کەسانێک لەگەڵێدا ئەبینم  ئەگەر داوا لە خوا بکەن چیا لە شوێنی خۆی هەڵگری حەتمەن چیا هەڵئەگرێ ، لەگەڵ ئەانە نەکەونە نفرین کردن ئەگێنا لەناو ئەچن و لە رووی زەوی یەک گاور نامێنێ لە سەر قسەی ئوسقوف لە نفرین کردن پەشیمان بوونەوه . و بە پێ بڕیارێک پەیمانێکیان لەگەڵ پێغەمبەری خوا موور کرد که بە پێ سەرانە بدەن . باسەکە بە درێژی لە سەرچاوەکانی مێژوویی داهاتووه.