مه‌له‌کووتی ئاسمان و زه‌وی چیه ؟
وشه‌ی مه‌له‌کووت له بندا له ڕیشه‌ی ملک و به مانای ده‌سه‌ڵاتداری و خاوهنیهتیه . "و" و "نا" کۆتایی وشه‌که‌یش بۆ دووپات کردن و پێداگریه . که وابوو مه‌به‌ست له مه‌له‌کووت فه‌رمانڕوایی بێ سنووری خوایه به سه‌ر هه‌موو بوونه‌وه‌ردا .
ڕاڤه‌کاران سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که مه‌له‌کووتی ئاسمان و زه‌وی که خوای گه‌وره له قۆرئانی پیرۆزدا باسی کردوه و به حه‌زره‌تی ئیبراهیمی ( د .خ ) پیشان داوه، چیه ، چه‌ن ڕوانگه‌یان هه‌یه :
1- ئه‌م ئایه‌ته پۆخته‌ی ئایه‌ته‌کانی دوی ئه‌وه که باسی خوا ناسی حه‌زره‌تی ئیبراهیمی ( د .خ ) ده‌کات که کاتێک مانگ و خۆری چاو پێکه‌وت ؛ ئه‌وه‌ی که کاتێک مانگ ده‌بینێ ده‌فه‌رموێت ئه‌مه په‌روه‌ردگاره و کاتێک ئاوا ده‌بێت ، ده‌فه‌رموێت ، ئه‌مه بۆ په‌روه‌ردگاری ناشێ و کاتێک خۆر ده‌بینێ ، هه‌ر ئه‌م وتانه دووپات ده‌کاته‌وه ئه‌ڵێن دیتنی مه‌له‌کووت بریتیه له‌مه .
2- عاله‌می مه‌له‌کووت بریتیه له جیهانی نهێنی و ته‌کووزی ، و سه‌رسووڕ هێنه‌ری ئه‌م جیهانه و جیهانی پێوار و نادیاره .
له پێشه‌وا باقر ( ر . خ ) ده‌گێڕنه‌وه که خوای مه‌زن نوورێکی به‌خشی به چاوی حه‌زره‌تی ئیبراهیم ( د . خ ) که بنی ئاسمان و زه‌وی چاو پێکه‌وت . ( نور الثقلین ، له ژێر ئایه‌تی سافی ، ب 2، ل 131 و 132)
ئه‌م لێ گێڕاوانه بابه‌ته‌که به سیوهێیکی قووڵتر باس ده‌که‌ن ؛ئه‌وه‌ی که خوای مه‌زن چاوێک ببه‌خشێ که بتوانێ نهێنیه‌کان ببینێ و به‌س بۆ ڕواڵه‌تی سرۆشت نه‌بێ .
خوای گه‌وره له کۆتایی ئایه‌ته‌که‌دا ده‌فه‌رموێ : « وَلِیَكُونَ مِنَ الْمُوقِنِینَ ؛ واته : بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بێ . "
له ڕاستیدا حه‌زره‌تی ئیبراهیم ( د . خ ) دڵنیا بوو له یهکتاپهرهستیدا و ئه‌م دڵنیایهشی به مۆتاڵای نهێنیه‌کانی بوونه‌وه‌ر گه‌یانده لووتکه . له‌م ئه‌یاته ئهمهیشمانه بۆ ده‌رئه‌که‌وێ که یه‌کێک له ئاسه‌واره‌کانی دڵنیایی ( یه‌قین ) دیتنی مهلهکووته .
ئه‌ڵبه‌ت به‌ڵگه‌ی پته‌و و هه‌ڵس و که‌وتی زانستی له گه‌ڵ خه‌ڵکی ، پێویستی به باوه‌ڕێکی له ناخی دڵه‌وه . حه‌زره‌تی ئیبراهیمیش ( د . خ ) دوای دڵنیایی ( یه‌قین ) ، « لِیَكُونَ مِنَ الْمُوقِنِینَ » ده‌چێته نێو به‌ڵگه هێنانه‌وه که له ئایه‌ته‌کانی دواییدا هاتوه .